ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی سانا ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا سه‌ره‌ک وه‌زیرێکی نوێی ده‌ستنیشانکردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو که له ڕژێمی سوریا جیابووه‌وه و چووه شانشینی ئوردن.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، سه‌رۆکی سوریا وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ی ( وائیل نادر ئه‌لحه‌لقی) ده‌ستنیشان کردووه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
ئه‌لحه‌لقی، ئه‌ندامی پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای سوریایه و خه‌ڵکی شاری ده‌رعایه، واته یه‌که‌م شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی سوریا که ته‌مه‌نی 48 ساڵه ، له ساڵی 2000 بۆ 2004 سه‌رۆکی لقی پارتی به‌عس بووه له ده‌رعا، وه له ساڵی 2010 کراوه به سه‌رۆکی سه‌ندیکای پزیشکانی سوریا.
جیابوونه‌وه‌ی ڕیاز حیجاب، سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی سوریا وه‌ک گورزێکی شه‌رمه‌زاری بوو بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌سار ئه‌لئه‌سه‌د.
هاوکات ده‌سته‌یه‌کی پزیشکانی له‌شکری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا چوون به‌ره‌و سنوری سوریا و ئوردن به مه‌به‌ستی دانانی بنکه‌ی ته‌ندروستی تا بتوانن چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ هه‌زاران ئاواره‌ی سوریایی که به‌هۆی توند و تیژیه‌کانه‌وه وڵاته‌که‌یان جێده‌هێڵن.
کۆلۆنێل جێرارد دۆسێه، به‌رله‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی چارلس دیگۆله‌وه بکه‌وێته ڕێ گوتویه‌تی ئه‌م ده‌سته پزیشکیه ئامانجیانه له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و بنکه گه‌ڕۆکانه‌ی ته‌ندرستی بکه‌ونه کار و بتوانن له ڕۆژێکدا تا 10 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م ده‌سته پزیشکیه له 25 ئه‌ندام پێک دێت و نزیکه‌ی 20 تۆن که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی پزیشکییان پێیه.