وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو گوتی وڵاته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاشـکاوانه و دۆسـتانه ئێرانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیتر ئانکه‌ره له توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا به‌رپـرسیار نه‌کات.
ئۆغڵو ئه‌مه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئانکه‌ره ڕاگه‌یاند به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی بورما ده‌ربچێت و گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره لێـدوانانه له لایه‌ن به‌رپـرسـانی باڵای ئێرانه‌وه نه‌دراون، به‌ڵام له لایه‌ن که‌سـانێـکه‌وه بووه که له پـۆستی فه‌رمیدان.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م قسانه ڕه‌نگه زیان به ئێرانیش بگه‌یه‌نێت، بۆیه چاوه‌ڕوانین کاربه‌ده‌سـتان چ له تورکیا و چ له ئێران چه‌ندین جار ڕه‌وشه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنن و پاشـان لێـدوان بده‌ن. گوتیشی تاوانبارکردنی تورکیا یان هه‌ر وڵاتێـکی دیکه به قازانجی هیچ وڵاتێـک ناکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران جه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن فه‌یرووز ئابادی، ئۆباڵی توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریای خسته ئه‌ستۆی تورکیا و هه‌روه‌ها تورکیا و سعودیه و قه‌ته‌ری تاوانبارکرد به‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشـتن به ئامانجه‌کانی له ناوچه‌که‌دا.