سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی وڵاته‌که‌ی له پـۆسـته‌کانیان لادا، له‌وانه سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی باکوری سینا.
بڕیاره‌کان له لایه‌ن یاسر عه‌لی گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی میسره‌وه ڕاگه‌یه‌ندران و گوتی سه‌رۆک فه‌رمانی داوه جه‌نه‌ڕاڵ موراد موافی خانه‌نشین بکرێت و جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ڕه‌ئفه‌ت عه‌بدولواحید شه‌حاته له پـۆسته‌که‌یدا کاربکات.
هه‌روه‌ها بڕیاری داوه پارێزگاری باکوری سینا جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدول وه‌هاب مه‌بروک و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌و پارێزگایه جه‌نه‌ڕاڵ سـاڵح ئه‌لمیسری ئه‌وانیش له کاره‌کانیان لابـبرێن.
بڕیاریشی داوه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د زه‌کی له پـۆستی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی کۆماری دابنرێت.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر جه‌نه‌ڕاڵ موراد موافی لێـدوانی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن دابوو و گوتبووی ده‌زگاکه‌ی زانیاری هه‌بووه که‌وا شیانی هه‌یه هێرشێـکی تێرۆرسـتی بکرێت، به‌ڵام نه شوێن و نه کاته‌که‌ی نه‌زانراو بوون. گوتبووشی ده‌زگاکه‌ی ته‌نها کاری ئه‌وه‌یه زانیاری به‌ده‌سـتبهێنێت و شیـیان بکاته‌وه و ڕاده‌سـتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بکات، نه‌ک بڕیار بدات چ ڕێوشـوێنێـک پـێویسته بگیرێنه‌به‌ر.