کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی گومانبار له نیمچه دورگه‌ی سینا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر خاڵه‌کانی پـشـکنین له‌و ناوچه‌یه‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام دراون و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 20 چه‌کدار.
ئه‌م هێرشانه چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه کران که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار په‌لاماری خاڵی پـشـکنینیان له شـاری عه‌ریش دا، ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له سـنووری نێوان ئیسرائیل و که‌رتی غه‌ززه‌وه دوره.
له‌شـکری میسر و سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی به‌ڵێنیان داوه زیاتر کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه سـنووریـیه بکه‌ن، پاش ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه بووه مایه‌ی کوژرانی 16 له پاسه‌وانانی سـنووری وڵاته‌که‌یان.
جێی ئاماژه‌یه چه‌کداره‌کان دوو ماشێنی له‌شـکریـیان له پاش کوشتنی ئه‌و پاسه‌وانانه ڕفاندبوو و هه‌وڵیان دابوو خۆیان به ئیسرائیل‌دا بکه‌ن، به‌ڵام یه‌ک له ماشێنه‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان به هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیل تێـکشـکێنرا.