Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت کوتله‌ سیاسییه‌کانی عێراق هیچ متمانه‌یه‌کیان به‌ یه‌کتر نه‌ماوه‌


زۆر که‌س ڕه‌وشی عێراق به‌ مه‌ترسیدار دادنێن و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی عێراقیش له‌ بری ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێن ڕه‌وشه‌که‌ زۆر خه‌ته‌رناکه‌، داوا له‌ کوتله‌ سیاسیه‌کان ده‌که‌ن هه‌رچی زووتره‌ چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ و بنه‌ڕه‌تی بۆ قه‌یرانی عێراق بدۆزنه‌وه‌.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی عێراق ده‌ڵێت سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو سه‌رکرده‌کان و به‌شی زۆری کوتله‌ سیاسییه‌کان بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌و ململانێیه‌ سیاسیه‌ که‌ ئێستا له‌ عێراقدا هه‌یه‌.
XS
SM
MD
LG