Accessibility links

حه‌وت یاریزانی کامیرۆن له‌ ئۆڵۆمپـیادی لەندەن دیار نامێنن


وه‌زاره‌تی وه‌رزشی کامیرۆن ڕایگه‌یاند که‌وا حه‌وت یاریزانیان که‌ له‌ شـاندی وڵاته‌که‌یاندا بوون بۆ یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـیادی لەندەن، له‌وێ بێ سه‌روشوێن بوون.
وه‌رزشوانه‌کان بریتین له‌ 5 یاریزانی بۆکسێن و مه‌وله‌وانێـک و کۆڵچی تیپـی تۆپی پـێی ژنان.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌ نزیکه‌ی 4700 دۆلاریان بردووه‌ له‌وه‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بۆ ته‌رخان کردبوون تاوه‌کو له‌ یاریـیه‌کاندا به‌شـداری بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ گوتیشی ئه‌و یاریزانانه‌ که‌ هیچ مه‌دالیایه‌کیان نه‌بردووه‌ته‌وه‌، شه‌وی 5 ی مانگی هه‌شت له‌ گوندی ئۆڵۆمپـیاده‌که‌ هه‌ڵاتوون و ئێسـتا بێ سه‌روشوێنن.
ده‌ڵێن پـێده‌چێت هۆکاری ئابوری له‌ پشـت ڕووداوه‌که‌وه‌ بێت و ئه‌وانه‌ ئێسـتا هه‌وڵ بده‌ن مافی په‌نابه‌ری له‌ هه‌ر وڵاتێـکی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنن.
XS
SM
MD
LG