Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر سـازده‌کردێت بۆ پـشـتیوانیکردن له‌ کوردی سوریا

  • Omar Farhadi

ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی کوردسـتانی و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و نووسه‌ران و ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ هۆڵی ئوتێلی چوارچرای شـاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌یان ڕێـکخست له‌ ژێر ناونیشـانی دیالۆگ له‌ پـێناو یه‌کخسـتنی هه‌ڵوێسـته‌کان بۆ پـشـتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردسـتان.
مه‌به‌ست له‌ کورده‌کانی سوریایه‌ که‌ وڵاته‌کیان وا بۆ سـاڵێـک و چه‌ند مانگێـکه‌ سه‌رهه‌ڵـدانێـکی سه‌رتاسه‌ری لێـیه‌ له‌ دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د.
ئاماده‌بووان چه‌ندین وتار و ڕاوبۆچوون و پـێشـنیازیان تاووتوێکرد بۆ پـشـتگیریکردن له‌ کورده‌کانی سوریا له‌ ئێسـتادا‌ و له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی به‌شـار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها ئاینده‌ و دۆزی کورد له‌و وڵاته‌دا.
ڕاوبۆچوونی چه‌ند به‌شـداربوویه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌رگیراوه‌، ده‌توانن له‌ درێژه‌ی ڕاپـۆته‌که‌دا گوێبیستی بن.
XS
SM
MD
LG