Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: زیاتر له‌ 22 هه‌زار عێراقی له‌ سوریاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ سێ هه‌فته‌دا زیاتر له‌ 22 هه‌زار عێراقی که‌ له‌ سوریا بوون له‌تاو توندوتیژیـیه‌کان بۆ وڵاتی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. گوتیشی ئه‌مه‌ له‌ پاڵ زیاتر له‌ 12 هه‌زار سوری که‌ په‌نایان بۆ عێراق بردووه‌.
به‌رپـرسی ئۆفیسی عێراقی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌ 18 ی مانگی حه‌وته‌وه‌ هه‌تا دوێنێ دووشه‌ممه‌ 22.300 عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵیشه‌وه‌ هه‌تا 6 ی مانگی هه‌شت 12.600 سوری بۆ عێراق هه‌ڵاتون.
XS
SM
MD
LG