ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌مه‌ریکا به‌رپـرسیار ده‌کات له سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و 48 ئێرانیـیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له سوریادا ڕفێندران.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی سویسرای ڕاگه‌یاندووه که‌وا تاران له ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوان ده‌کات کاریگه‌ری خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئازادکردنی ئه‌و ئێرانیـیانه به‌بێ هیچ مه‌رجێـک.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی له نێوان واشنتن و تاران، باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له ئێران کاروباره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات.
تاران ده‌ڵێت ئه‌و 48 ئێرانیـیه‌ی له دیمه‌شق ڕفێندراون بۆ سه‌ردانی شوێنه پـێرۆزه‌کان له سوریا بوون، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری سوریا ئازاد ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی به ئه‌ندامانی سوپای پاسـداران ناوبردن و گوتی بۆ ئه‌رکی دیده‌وانی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌یان کراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی تورکیا ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌عید جه‌لیلی سـکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه کۆبووه‌ته‌وه.