Accessibility links

بومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌دات


نێوه‌ندی چاودێریکردنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ تورکیا ده‌ڵێت هێزی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای داوه‌ پێنج و له‌ ده‌دا سێ بووه‌ به‌ پێوانه‌ی ڕێخته‌ر.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌ تورکیا ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌که‌ هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.
نێوه‌ندی چاودێریکردنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ تورکیا له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ئاماژه‌ی پێکردووه‌ گوتوویه‌تی کاژمێر 11:37 ی شه‌و به‌ کاتی تورکیا بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ شارۆچکه‌یه‌کی هه‌رێمی شرناخ ی داوه‌که‌ هاوسنوری عێراقه‌.
فه‌رمانڕه‌وای شرناخ به‌ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌نادۆڵیای گوتووه‌، له‌ پاش بومه‌له‌رزه‌که‌ هیچ ڕاپۆرت له‌سه‌ر زیانی گیانی و ماڵی نه‌دراون.
له‌ هه‌رێمه‌ نزیکه‌کانیشه‌وه‌ هه‌ست به‌ هه‌ژانی زه‌وی کراوه‌ و وه‌ک میدیای تورکیاش باسی کردووه‌ خه‌ڵک ترساون و ناو ماڵ و باڵه‌خانه‌کانیان چۆڵ کردووه‌.
XS
SM
MD
LG