Accessibility links

له‌ ستانی وێسکانسن له‌ باکوری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌قه‌ له‌ په‌رستگایه‌کی سیخه‌کان ده‌کرێت


سه‌رۆکی پۆلیسی ناوچه‌که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌ "ڕووداوی تێرۆریستیی ناوخۆیی" ناودێرکرد.
پۆلیس ده‌ڵێت چوار که‌س له‌ناو په‌رستگاکه‌دا کوژراون که‌ ده‌که‌وێته‌ ده‌وروبه‌ری میلواوکیه‌وه‌ و سێ که‌سی تریش که‌ یه‌کێکیان ته‌قه‌که‌ره‌که‌ بووه‌ له‌ ده‌ره‌وی په‌رستگاکه‌ کوژراون.
جۆن ئێدواردس، سه‌رۆکی پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێکی هێزی پۆلیس ته‌قه‌ی له‌ هێرشبه‌ره‌که‌ کردووه‌ و کوشتویه‌تی و ده‌شڵێت ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵی به‌شداره‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا چونکه‌ که‌ره‌سته‌ و سه‌رچاوه‌ی پێویستی لێکۆڵینه‌وه‌ کردنی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌ی ده‌چنه‌ خانه‌ی ڕووداوی تێرۆریستیی ناوخۆییه‌وه‌.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، هێشتا زانیاری له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌که‌ بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رۆک ئۆباما په‌یامێکی تایبه‌تی به‌ ناوی خۆیی و میشێل ئۆباما خانمی یه‌که‌می ئه‌مریکاوه‌ داوه‌ و تیایدا هاتووه‌ به‌ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ زۆر خه‌مبار بوون.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک پێویست بێت دابینی ده‌کات بۆ پشتیوانکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان.
XS
SM
MD
LG