چاوهڕواندهکرێت ماشێنی ناسراو به کیوریۆستی به‌یانی دووشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ساری بارام (Mars) بنیشێته‌وه.
ئه‌م ماشێنه‌ی ناسا 2.5 ملیار دۆلاری تێچووه و له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه به موشه‌کێـکی جۆری Atlas V ڕه‌وانه‌ی واڵایی ئاسمان کراوه و نزیکه‌ی 560 ملیۆن کیلۆمه‌تری هه‌تا ئێسـتا بڕیوه.
ماشێنه‌که قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبیلێـک ده‌بێت(درێژیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی 3 مه‌تره و پانیـیه‌که‌ی 2.7 مه‌تره و به‌رزیـیه‌که‌ی 2.1 مه‌تره) و کێشه‌که‌ی 1 تۆنه و 6 چه‌رخی هه‌یه و ده‌توانێت به خێرایی 90 مه‌تر له کاژمێرێـکدا بڕوات و 17 کامێرای پـێوه‌یه له‌گه‌ڵ قۆڵێـکی ڕۆبۆت و درێل و له‌یزه‌ر، هه‌روه‌ها تاقیگه‌یه‌کی جیۆلۆجی تێدایه.
سه‌رچاوه‌ی وزه‌که‌ی ناوکیـیه که به پلوتۆن‌یۆمی تیشـکدار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. وه‌ها دروسـتکراوه که بتوانێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک سـاڵی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام کاربکات، واته ده‌کاته نزیکه‌ی 687 ڕۆژی سه‌ر زه‌وی.
کیوریۆستی به خێرایی زیاتر له 21 هه‌زار کیلۆمه‌تر له کاژمێرێـکدا به‌ره‌و بارام ده‌رچووه و چاوهڕواندهکرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی به به‌رگی گازی هه‌سـاره‌که‌دا بکات خێرایـیه‌که‌ی بۆ 20 هه‌زار کیلۆمه‌تر که‌مـبـبێته‌وه و پاشـان ده‌بێت له ماوه‌ی 7 خوله‌کدا به په‌ڕه‌شووته‌که‌ی خێرایـیه‌که‌ی بۆ 3 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێـک که‌مـبکرێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بنیشێته‌وه.
زاناکان ده‌ڵێن ئه‌و 7 خوله‌که هه‌ستیارترین کاتی کاره‌که‌یانه و دوای 14 خوله‌ک پـێی ده‌زانن، چونکه شه‌پـۆله ڕادیۆیـیه‌کان پـێویستی به‌و ماوه‌یه‌یه تاوه‌کو له هه‌سـاره‌ی بارامه‌وه بۆ زه‌وی بگات.
ئه‌رکی کیوریۆستی بریتی ده‌بێت له ئاشـکراکردنی پـێـکهاته‌ی ئه‌و خاکه‌ی له ده‌وربه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌نیشێته‌وه که ده‌که‌وێته نزیک ته‌ختایی سه‌ر چیایه‌ک. هه‌روه‌ها ئاستی تیشک ده‌پـێوێت، به‌ڵام ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه ده‌بێت، ئایه مه‌رجی پـێویست بۆ ژیانی گیان له‌به‌ری وردی وه‌ک میکرۆب له‌وێ هه‌یه یان نا.
ئه‌گه‌ر کیوریۆستی له کاره‌که‌ی سه‌رکه‌وتووبێت، ئه‌وا ده‌بێته حه‌وته‌مین ماشێنی ناسا که ڕه‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی بارام کرابێت و زانیاری بۆ زاناکان ناردبێت.