Accessibility links

بڕیاره‌ هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی تورکیا بکات

  • VOA News

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤکتۆریا نۆلاند ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تورکیا ده‌کات به‌ مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ناو سوریا.
ڤکتۆریا نۆلاند گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئسته‌نبوڵ ده‌ڕوات تاوه‌کو له‌وێ وتووێژی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی تورکیا ئه‌نجام بدات بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا و چه‌ند بابه‌تێـکی دیکه‌. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌که‌ 11 ی ئه‌م مانگه‌ له‌و شـاره‌ی تورکیادا سازبکرێت.
XS
SM
MD
LG