له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانێکی زۆری سیاسیانه هه‌بوو بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ڕه‌وشی سوریا به گشتی و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی کورد له سوریادا.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبوونه‌وه‌ی کرد و به دواشیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریادا کۆبووه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌و بڕوایه‌دایه بارێکی ئاساییه وڵاتانی دراوسێی سوریا له نێوه‌ندی هه‌ل و مه‌رجی نوێی ئه‌و وڵاته‌دا بکه‌ونه جم و جۆڵ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاته ئاراوه جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه و ده‌شڵێت ئه‌و سه‌ردانه ناڕه‌زاییه‌کی زۆری یاسایی و ڕای گشتیشی لێکه‌وتۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان فه‌تاحی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا جێی نیگه‌رانی خه‌ڵکه ئه‌وه‌یه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له مێژه ناتوانێت یه‌کگرتوانه په‌یامی سیاسی خۆی به ڕاشکاوانه به هه‌موو نه‌یاره‌کان و به هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆی بڵێت.