هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای له سودان و سودانی باشور کرد چاره‌سه‌ری ناکۆکی و مشتومڕی توندی نێوانیان بکه‌ن ، ئه‌و ناکۆکیانه‌ی هه‌ردوو وڵاتی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر لێواری جه‌نگ.
خانم هێله‌ری له میانه‌ی سه‌ردانێکی کورت خایاندا بۆ جوبای پایته‌ختی سودانی باشور ،بۆ په‌یامنێران دوا و له‌وێ چاوی به سلڤا کیری سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته که‌وت و گوتی هه‌ردوو وڵاتی سودان پێویسته له به‌ردانه‌واندن پیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانی که هێشتا یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ری بکه‌ن و هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتن هانی هه‌ردوو وڵاتی ئاماژه پێدراوی دا له‌مه‌ڕ داهاتی هاوبه‌شی نه‌وت بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ، حکومه‌تی سودانی باشور له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا سه‌جه‌م به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگرت ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مشتومڕیان له‌گه‌ڵ سودان له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌بێت سودانی باشور بیداته حکومه‌تی سودان بۆ به‌کارهێنانی لوله نهوتـیهکانی باکور.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شیدا و گوتی هه‌رچه‌نده هه‌ردوو وڵات هه‌نوکه جیابونه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوکات ئاینده و سامانیان هه‌تا هه‌تایه پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، سودان و هه‌روه‌ها سودانی باشور له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئاگادارکرانه‌وه که هه‌تا 2 ی ئه‌م مانگه واته دوێنێ ده‌بێت کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه دووچاری شیانی سهپاسندنی سزا ده‌بنه‌وه.