Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هه‌رێم له‌ نێوان عێراق و سوریا و تورکیادا


هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان، پـڕیشکی ئاگری شه‌ڕی ناو سوریا وا گه‌یشـتووه‌ته‌‌ نزیک سـنووره‌کانی عێراقه‌وه‌.
حکومه‌تی به‌غدا هێزێـکی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی باکور کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی جێـگیرکردنیان له‌سه‌ر سـنوورکان له‌گه‌ڵ سوریادا، به‌ڵام حکومه‌تی کوردی ڕێـگه‌ به‌ هاتنی ئه‌و هێزه‌ نادات و ده‌ڵێت هه‌مانگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌کراوه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌ هه‌رێمی کوردسـتان مه‌شق و ڕاهێنان به‌ ژماره‌یه‌ک کوردی سوریا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ئاماده‌ده‌کرێن بۆ بڕکردنه‌وه‌ی بۆشـایی ئاسایشی له‌ ناوچه‌ کوردیـیه‌کانی سوریا ئه‌گه‌رهاتوو ڕژێمی سوریا ڕووخا.
له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی کۆبووه‌وه‌. پاشـان سه‌ردانی شـاری که‌رکوکی کرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم و به‌رپـرسـانی دیکه‌ی شـاره‌که‌ کۆبوونه‌وه‌ی سـاز دا‌. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی توندی حکومه‌تی ناوه‌ندی لێـکه‌وته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداو و پـێشـهاتانه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ سوریا ڕووده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها ڕۆڵی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌، هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت؟.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ئوسامه‌ جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
XS
SM
MD
LG