Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: پێم وا نییه‌ گۆڕان له‌ ڕێی په‌رله‌مانه‌وه‌ بتوانێت گۆڕانکاری بکات

  • Balen Salih

له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ و پاش دیمانه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شێوه‌یه‌ک له‌ شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له‌ نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌ستی پێکردووه‌.
سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ میانه‌ی دیمانه‌که‌یداب له‌گه‌ڵ که‌ناڵی( که‌ی ئێن ئێن) پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌وه‌ گوناهبار کرد که‌ به‌ به‌رنامه‌ هه‌وڵی سه‌پاندنی ستراتیژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌دات له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وه‌ گوناهبار ده‌کات که‌ دژایه‌تیه‌کی زۆری پارتی دیموکرات و بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی ده‌کات.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی 3 ساڵی ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ، سنگی ناڕه‌زاییه‌کانی ئۆپزسیۆن و به‌ تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو ، ئه‌مه‌ش وایکرد گۆڕان ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک پرسیار ببێته‌وه‌ که‌ بۆچی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ نوێیه‌ فشاره‌کانی ته‌نها له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی گفت ئه‌م فایله‌ ده‌نگیه‌ی لای خواره‌وه‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG