Accessibility links

پارێزگاری موسڵ هۆشـداری ده‌دات له‌ مه‌ترسی هه‌ڵگیرسـانی شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب


بارگرژیـیەکانى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەسەر سنوورى سوریا لە رۆژئاواى موسڵ بەردەوامە و هه‌تا دێت کاردانەوەى زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت و بۆ ئەوەش فشار دەخرێتە سەر حکومەتەکەى مالیکى و داواى لێ دەکرێـت بەزۆر سوپاى عێراق لە ناوچە دابراوەکان جێگیربکات.
عەبدوڵڵا حومێدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیەکدا بە توندى هێرش دەکاتە سەر هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و بە لاواز وەسفیان دەکات، هەروەک ناوبراو هەڵسوکەوتەکەى پێشمەرگە لە رێگانەدان بە سوپاى عێراق بە تەجاوز ناودەبات.
لە بەرامبەردا پارێزگارى موسڵ پێشنیاردەکات لە جیاتى هەردوو هێزى سوپا و پێشمەرگە ئەرکى پارێزگارىکردنى ناوچە سنووریـیەکان بە هێزە ئاسایشیەکانى پارێزگاکەى بدرێت.
هه‌روه‌ه‌ها پارێزگارى موسڵ ئەو ڕەوشەى ئێستاى سەر سنوور لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بە مەترسى وەسفدەکات و هۆشدارى هەڵگیرسانى شەڕى نەتەوەیى نێوان کورد و عەرەب دەدات.
XS
SM
MD
LG