Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی شـاری که‌رکوک ده‌کات


ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو به‌ سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشـته‌ شـاری که‌رکوک و له‌ لایه‌ن پارێزگاری که‌رکوک و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پـێشـوازی لێـکرا.
له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری که‌رکوک دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌ردانه‌که‌ی به‌ گرنگ وه‌سفکرد و گوتی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ که‌رکوک، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ شـاری که‌رکوک گرنگی خۆی هه‌یه‌. گوتیشی ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م سه‌ردانه‌ بـبێته‌ مایه‌ی زیادبوونی وه‌به‌رهه‌مهێنان و ده‌سـتی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تورکیا له‌ که‌رکوک.
له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوود ئۆغلو له‌م سه‌ردانه‌دا زیاتر ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو که‌ هه‌ر ئاکارێـکی سیاسی باش یاخود خراپ له‌ که‌رکوک بکه‌وێته‌وه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شـاره‌کانی تر ده‌بێت.
XS
SM
MD
LG