ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ده‌ڵێن 3 گومانباری سه‌ر به تۆڕی تێرۆرکاری ئه‌لقاعیده‌یان ده‌ستگیرکردووه.
جۆرج فێرناندز دیاز، وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوتووه ئاماژه و زانیاری ڕوون و ئاشکرا هه‌بوون که ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌رنامه‌ی ئه‌نجام دانی هێرشی تیرۆرکارییان هه‌بووه له ئیسپانیا یان له ئه‌وروپادا.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و سێ که‌سه گیراوه‌یان به‌وه گوناهبار کردووه که که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی ته‌قینه‌وه‌یان عه‌مار کردووه و وه‌ک وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا ده‌ڵێت توانایی ویرانکردنی ته‌وای پاسێکی هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستان وه‌ها باسیان له‌و گومانبارانه کردووه که خه‌ڵکی ناوچه‌ی که‌وکاز بن، ده‌شێت چه‌چانی بووبن و یه‌کێکیشیان کابرایه‌کی تورکه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له ئیسپانیا ده‌ڵێن پۆلیس گومانی هه‌یه که هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێک له گیراوه‌کان له ئۆردوگایه‌کی توندڕه‌وان له پاکستان مه‌شق و ڕاهێنانی پێکرابێت.