تورکیا و هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شی ده‌گمه‌ندا گوتوویانه به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی ئه‌و ده‌سته‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وانه ده‌بنه‌وه که ده‌یانه‌وێت بۆشایی ده‌سه‌ڵات له سوریادا بۆ خۆیان به‌کاربهێنن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له تورکیا و له سوریادا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه تورکیا ده‌ستیکرد به مانۆڕیکی له‌شکریی، ڕێک له به‌رامبه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سنوری سوریاوه که له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی کورددایه .
له‌م هه‌واڵه‌دا که ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس بڵاویکردۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و مانۆڕه له‌شکرییه، نومایشت کردنێکی هێز بووه به‌رامبه‌ر جوداییخوازانی کورد که هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری ده‌ده‌ن له‌ناو تورکیادا.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی تورکیا گوتی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد کۆنترۆڵی 5 شارۆچکه‌ی هاوسنوری تورکیایان کردووه به هاوکاری له‌گه‌ڵ پارتی یه‌کێتی دیموکراتی واته په‌یه‌ده ، که پاتێکی سیاسی کورده‌کانه له سوریا.
تورکیا ده‌ڵێت زۆرێک له سه‌رهه‌ڵداوان له بنکه‌کانی باکوری عێراقیانه‌وه چونه‌ته سوریاوه.
ئانکه‌ره ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی سوریا، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ببێته شوێنی له‌خۆگرتنی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی تورکیا هه‌رگیز جێی قایل بوونی ڕێبه‌رانی تورکیا نییه.
له ڕابردوودا چه‌ندان جار له‌شکری تورکیا بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که‌ی کردۆته ئامانج و نیشانه له هه‌رێمی کوردستانی عیراق و ئێستاش حکومه‌تی تورکیا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی هه‌رگیز دوودڵ نابیت له‌وه‌ی هه‌مان شت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی سوریادا دووباره بکاته‌وه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبووه‌وه و داوای لێکردووه پشتیوانی له‌و پارته سیاسیه‌ی سوریا نه‌کات.
ته‌له‌فزیۆنی تی ئاڕ تی، له زاری داود ئۆغڵو ه‌وه ده‌ڵێت " ئه‌و په‌یامه به باشی گه‌یشتووه".
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌دا ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له نیگه‌رانی قوڵیان سه‌باره‌ت به ناجێگیری و ئاژاوه له سوریادا.
هه‌ردوو لاش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێک بدرێت بۆ به‌کارهێنانی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ر ڕێکخراوێکی توندڕه‌وه‌وه، به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی هاوبه‌ش لێی ده‌ڕوانریت و پێویستیشه به هاوبه‌شی چاره‌سه‌ربکرێت و ده‌شبێت سوریای نوێ جێی هیچ ده‌سته و ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی تیادا نه‌بێت.
تورکیا و کورده‌کانی عێراق ڕێشکه‌وتوون بۆ ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی کۆمه‌ک کردنی گه‌لی سوریا بۆ گه‌یشتن به خواستی ڕه‌وایان له سوریایه‌کی ئازاد و دیموکراسیدا، که هه‌موو وڵاتیانی سوریا مافی یه‌کسان و ئازادییان ده‌بێت.