سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه تانکێـک له‌وانه‌ی له هێزه‌کانی حکومه‌تیان گرتووه به‌کارهێناوه بۆ لێـدانی بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له‌شـکری له نزیـک شـاری حه‌له‌ب.
به‌پـێی سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی منغی له‌شـکری له نزیـک حه‌له‌ب که له‌وێوه ئه‌و فڕۆکه هه‌لیکۆپـته‌ر و فڕۆکه جه‌نگیـیانه‌ی دیکه هه‌ڵده‌ستن بۆ لێـدانی شاره‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت به تۆپ و تانک له گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاری حه‌له‌بیان داوه که له‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌نگه‌ره‌کانیان پـته‌و بکه‌ن.
هه‌روه‌ها حکومه‌ت فڕۆکه‌ی جه‌نگیشی له شه‌ڕی حه‌له‌ب به‌کارهێناوه.
مارتن نسیرکی که گوته‌بێژێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه گوتوویه‌تی تیمی چاودێران له سوریا پـشـتڕاستیان کردووه‌ته‌وه که‌وا له‌شـکری سوریا فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌کارهێناوه بۆ لێـدانی شـاری حه‌له‌ب. گوتووشیه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و شه‌ڕانه‌ی دوایـیدا ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک تانک و چه‌ندین چه‌کی قورسی دیکه.