Accessibility links

د. مه‌حمود عوسمان: وای لێهاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ریخ کوردێک بجوڵێته‌وه‌ تورکیا ده‌بێت دژی قسه‌بکات

  • Haider Kareem

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له ‌سه‌ردانی هه‌ولێره‌ و گوایه‌ بۆ باسکردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌یه‌ به‌ تایبه‌تیش قه‌یرانی سوریا.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رڵه‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی چونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان بووه‌، ئه‌ویش پاش چه‌ند گفتوگۆیه‌کی توند له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تورک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا و گوتبووی له‌ سوریا تیرۆریست هه‌ن و ئه‌وانه‌ش کوردن و په‌که‌که‌ن و گوتی ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئیداره‌ی کوردی له‌سه‌ر سنوورمان له‌گه‌ڵ‌ سوریا قه‌بوڵ ناکه‌ین و ئه‌مانه‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه‌.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان گوتیشی وای لێهاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ریخ کوردێک بجوڵێته‌وه‌ تورکیا ده‌بێت له‌ دژی ڕابوه‌ستێت و کوردۆ فۆبیایه‌کی سه‌یریان لێ دروست بووه‌.
XS
SM
MD
LG