Accessibility links

ئه‌سه‌د: ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێسـتای حه‌له‌ب چاره‌نووسی گه‌لی سوریا ده‌سـتنیشـان ده‌کات

  • VOA News

Syria's President Bashar al-Assad (L) welcomes new Chief of General Staff of the Army and the Armed Forces, General Ali Abdullah Ayyoub, before a meeting in Damascus, July 22, 2012.

Syria's President Bashar al-Assad (L) welcomes new Chief of General Staff of the Army and the Armed Forces, General Ali Abdullah Ayyoub, before a meeting in Damascus, July 22, 2012.

سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له‌ وتارێـکیدا گوتوویه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێسـتا له‌شـکره‌که‌ی له‌ حه‌له‌ب ده‌یکات چاره‌نووسی گه‌لی سوریا دیاری‌ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ بۆنه‌ی سـاڵیادی دامه‌زراندنی له‌شـکری سوریا، گۆڤاری"جیش الشعب" ی له‌شـکری سوریا وتارێـکی به‌شـار ئه‌سه‌دی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تیایدا هاتووه‌ " شه‌ڕه‌که‌مان له‌گه‌ڵ دوژمندا شه‌ڕێـکی چه‌ند شێوه‌یه‌ و ئامانجه‌که‌ی ڕوون و ئاشـکرایه‌، وه‌ شه‌ڕێـکه‌ چاره‌نووسی ڕابردوو و ئێسـتا و داهاتووی گه‌له‌که‌مان و میلـله‌ته‌که‌مانی پـێوه‌ به‌نده‌.
ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌که‌یدا ده‌سـتخۆشی له‌ سه‌ربازه‌کانی کرد له‌سه‌ر به‌ گوته‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ تاقمه‌ تێرۆرسـتیـیه‌ تاوانکاره‌کان.
XS
SM
MD
LG