چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـکدادان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که به‌رده‌وام بووه و هاوکات چ حکومه‌ت و چ ئۆپـۆزسیۆن هێزی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی شـاره‌که کردووه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری سوریا بنکه له بریتانیا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسـای ڕاگه‌یاند که‌وا هه‌ر له ده‌سـتگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌سه‌ر دوو بنکه‌ی پـۆلیسیدا له‌و شـاره به لایه‌نی که‌م 40 پـۆلیس کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان گوتی به سه‌دان سه‌رهه‌ڵـداو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دوو بنکه‌ی پـۆلیس له هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی سـاڵحین و نه‌یرب له باشور و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که و پاش شه‌ڕێـکی چه‌ند کاژمێری ده‌سـتگیراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو بنکه‌که‌دا.
پـێشـتر کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری سوریا ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی شه‌ڕ و پـێـکدادان ئه‌مڕۆ له نزیـک لقی موخابه‌راتی هێزی ئاسـمانی ڕوویداوه و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـداوان به ئاڕپـیجی له باره‌گای دادگای له‌شـکری و لقی حه‌له‌بی حزبی به‌عسیان داوه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕیش له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دین به‌رده‌وام بووه و له هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی مه‌یسر و نه‌یرب شه‌ڕی توند بوون.