یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاویان به‌ره‌و پـێشـه‌وه ناوه له ده‌رکردنی سزای نوێ له دژی ئێران، ئه‌وه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی داهاته نه‌وتیـیه‌کانی به مه‌به‌سـتی لاوازکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
یاسادانه‌ران له هه‌ردوو خانه‌ی سینات و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا دره‌نگانێـکی دوێنێ دووشه‌ممه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به پـرۆژه بڕیارێـک گه‌یشتن.
ئامانج له‌و پـرۆژه بڕیاره ئه‌وه‌یه که‌رتی وزه و هه‌نارده‌ی ئێران بکرێنه نیشـانه. بڕیاره‌که سزای تێدایه بۆ هه‌ر که‌سێـک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌رته‌کانی نه‌وت و پـترۆکیماوی و گازی سـروشـتی ئێران بکات یان یارمه‌تی بدات له بنیادنانی کۆمپانیا و کاره‌گه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته.
به‌و پـێـیه کۆمپانیاکانی سزاکان ده‌یانگرێته‌وه بریتی ده‌بن له‌وانه‌ی کار بۆ که‌رتی نه‌وتی ئێران ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای تانکه‌ری نیشـتیمانی ئێران که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تانکه‌ر دابین ده‌که‌ن بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران. هه‌روه‌ها بڕیاره‌که ده‌یه‌وێت ڕێوشوێنی توندیش بگیرێنه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی ئێران ده‌ده‌ن له گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌که‌ی به گۆڕینی ئاڵای سه‌ر که‌شـتیـیه بارهه‌ڵگره‌کانیان.
یاسادانه‌ران خوازیارن له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیاره‌که بده‌ن، به‌ره‌و له‌وه‌ی بۆ پـشووی مانگی هه‌شت بڕۆن.
ئه‌گه‌ر هاتوو پـرۆژه بڕیاره‌که له هه‌ردوو خانه‌ی کۆنگرس په‌سه‌ند کرا، ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرێت تاوه‌کو واژووی بکات و بـبێته بڕیار.