Accessibility links

مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و ئاینده‌ی ناوچه‌ جێ ناکۆکاه‌کان

  • Yahya Barznji

یه‌کێـک له‌و مادده‌ ده‌سـتوریـیانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی عێراقی دانراوه‌ مادده‌ی 140 ، به‌م مادده‌یه‌ گوایه‌ کێشه‌ی خاک له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌ نێو ئه‌و ناوچانه‌ش شـاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت.
له‌ ئێسـتادا ئه‌گه‌ر له‌ بۆچوونه‌ جیاوازه‌کان بڕوانین وێنه‌که‌ بووه‌ته‌ دوو به‌ش، به‌رپـرسه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی خاڵه‌کانی مادده‌ی 140 که‌ له‌ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ و ئامار و دواتر ڕاپـرسیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌. هه‌رچی لایه‌نی عه‌ره‌بیشه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌و مادده‌ ده‌سـتوریـیه‌ کاتی به‌سه‌ر چووه‌.
بۆ زیاتر ڕاڤه‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌، وه‌ ئایه‌ مادده‌ی 140 له‌ بنچینه‌دا مادده‌یه‌کی باش بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی زیاتر له‌ 30 سـاڵی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس؟.
له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و چاودێری سیاسی عه‌دنان سه‌ید که‌ریم ده‌دوێت، ده‌توانن له‌ درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌دا گوێبیستی بن.
XS
SM
MD
LG