Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: ئێمه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر جم و جۆڵێکی له‌شکه‌ری عێراقی ده‌که‌ێن

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سه‌لام عه‌بدوڵا

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سه‌لام عه‌بدوڵا

له‌ کاتێکدا لیژنه‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ خانه‌قین ده‌ستیان به‌ کامپێنێک کردوون بۆ ڕۆژێکی به‌ بێ چه‌ک له‌ کوردستان له‌ولاوه‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ستی کردووه‌ به‌ ناردنی له‌شکه‌ر بۆ سنوره‌کانی سوریا له‌ ڕێگای دابه‌زاندی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و له‌سه‌ر ئه‌نجام ناوچه‌کانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری که‌وتونه‌ته‌ ئاماده‌ باشی.

سه‌لام عه‌بدوڵا رێکخه‌ری کامپێنی ڕۆژێکی به‌ بێ چه‌ک له‌ کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "به‌ داخه‌وه‌ له‌م کاته‌ که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ چالاکیه‌کان بۆ ئاشتی سه‌ر ئه‌که‌ون، ئه‌بینین حکومه‌تی مالکی په‌نای بردوه‌ته‌ جم و جۆڵی له‌شکه‌ری له‌ مه‌نده‌لی پاشان له‌ زمار ، ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌ ته‌په‌ و جه‌باره‌ و ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌ به‌شێن بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌م وه‌حشی گه‌ریه‌ تازه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی مالکی دیاره‌ بریاری له‌سه‌ر داوه‌.
XS
SM
MD
LG