هه‌روادێ و له‌شکری حکومه‌تی سوریا بۆردومانکردنی شاری حه‌ڵه‌ب توند ده‌کات هاوکاتی هێرشی هێزه ئاسایشیه‌کان بۆسه‌ر بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان له شاره‌که‌دا.
نوسه‌ر حسێن عومه‌ر، دانیشتوی شاری حه‌ڵه‌ب ده‌ڵێت وا بۆ 3 ڕۆژ ده‌چێت شاری حه‌ڵه‌ب له چه‌ند لایه‌که‌وه له‌ژێر بۆردوماندایه و حکومه‌ت له چه‌ند شوێنێکی تره‌وه هێزی سه‌ربازیی هێناوه بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌ڵه‌ب و له هه‌ندێک ناوچه‌شدا سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان به هێرشکردن کردووه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر حسێن عومه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات نابه‌رابه‌ریه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان له‌شکری سوریای ئازاد و له‌شکره‌که‌ی حکومه‌تدا که به چه‌کی قورسه‌وه شه‌ڕ ده‌کات و هه‌موو جۆره چکێکیش به‌کارده‌هێنێت، له ده‌مێکدا جه‌نگاوه‌ره‌کانی له‌شکری ئازادی سوریا ته‌نها چه‌کی سوکیان پێیه.
له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیاش نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به به‌رز بوونه‌وه‌وی ئاستی توندوتیژیه‌کان له سوریادا.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا جارێکی تریش داوای ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی کردۆته‌وه و ده‌ڵێت ڕۆڵی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وه‌یه چه‌ندێک بکرێت به خێرایی کار له‌سه‌ر سوریا بکه‌ن.
پێشتریش ڕوسیا ئاگاهی داوه که تراژیدیایه‌ک له حه‌ڵه‌ب هه‌یه، ده‌شڵێت پشتیوانی بیانی به مانای خوێنڕشتنی زیاتره، به‌ڵام وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕوسیا ئه‌وه‌شی گوتووه ناکرێت وا چاوه‌ڕوان بکرێت حکومه‌تی سوریا به خواستی خۆی مل بۆ ئۆپزسیۆن بدات.