Accessibility links

ڕووسیا ڕێگه‌ به‌ پشـکنینی ئه‌و که‌شـتیانه‌ نادات که‌ ئاڵای وڵاته‌که‌ی به‌رزده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ره‌و سوریا ده‌چن

  • VOA News

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌لێکسه‌نده‌ر لوکاشڤیچ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گوتی ڕووسیا هاوکاری ناکات بۆ جێبه‌جێـکردنی کۆمه‌ڵه‌ سزا نوێـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و که‌شتی و فڕۆکانه‌ بـپشـکنرێن ئه‌وانه‌ی گومان ده‌کرێت چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان بۆ حکومه‌تی سوریا بارکردبێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ سزا نوێـیه‌ی له‌ دژی حکومه‌تی سوریا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ڕووسیا ده‌سـتبه‌جێ سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وروپای کرد.
XS
SM
MD
LG