Accessibility links

هەردوو لایەنى عێراقى و سورى هێزى زیاتر لەسەر سنوور کۆدەکەنەوە

  • Amir Goran

دواى کۆنترۆڵکردنەوەى دەروازەى ڕەبیعەى هاوسنوور لەگەڵ پارێزگاى موسڵ لە لایەن سوپاى سەر بە ڕژێمى سوریاوە چەند جارێک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو سوپاى حکومەت و سوپاى ئازادى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ڕوویانداوە و حکومەتى عێراقیش هێزى زیاترى پاسەوانى سنوور لەو دەروزازەیە کۆدەکاتەوە و دەیانخاتە ئامادەباشیەوە لە ئێستاش لایەنى سورى رێگا بە شوفێران و تەنانەت هاوڵاتیانى وڵاتەکەشى نادات دەربازى سوریا بن و دەیان شوفێرى بارهەڵگریش لەو دەروازەیە گیریان خواردووە .
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو دەروازەیەدا و لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران رایگەیاند هێزەکانى سوپاى ئازاد و چەکدارانى نەناسراو بوونە هۆکارى دروستبوونى ئەو دۆخە گوتیشى پەیوەندیمان بە لایەنى سورى کردووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەو شوفێرانەى کە لە سنوورەکە گیریان خواردووه‌.
لاى خۆشیەوە بەرپرسى لیژنەى ئەمنى دەروازەى ڕەبیعە دەڵێت له‌ ئێستادا بارودۆخى دەروازەکە ئارامە.
XS
SM
MD
LG