به هه‌زاران که‌س وان له واشنتن بۆ به‌شداریکردن له چوارهه‌مین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌خۆشی ئه‌یدز که تیایدا سه‌نگ ده‌خه‌نه سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی. له‌م کۆنفرانسه‌دا دیـپلۆماتان و سیاسه‌تمه‌داران و زانایان و هه‌روه‌ها ناودارانی جیهان وا به‌شداری له‌و کۆنفرانسه 6 رۆژیه‌دا ده‌که‌ن.
دوێنێ له کۆنفراسه‌که‌دا لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری نه‌خۆشی ئه‌یدز ، خاڤیێر مارتینز پیکادۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئیسپانی به ئاماده‌بووانی گوت زانایان سه‌نگی ده‌خه‌ه‌ن سه‌ر دوو ڕێگه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که که بریتین له بنبڕکردنی ڤایرۆسه‌که له نێو له‌شی نه‌خۆشه‌که‌دا یان له‌شی مرۆڤه‌که رابهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌که بکات.
هاوکات هاور کۆه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ، وڵاته‌که‌ی به هیوایه له ماوه‌ی 3 ساڵی ئاینده‌دا ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌که به ڕێژه‌ی له سه‌دا 25 که‌مبکاته‌وه.
هه‌روه‌ها له سێیه‌هه‌مین رۆژی کۆنفرانسی نیونه‌ته‌وه‌یی ئه‌یدز دا، زانایانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێشخه‌ریـیه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێـیان راگه‌یاند که به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ژنانه بۆ خۆپاراستنیان له ڤایرۆسی ئه‌یدز.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 34 ملیۆن که‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ن و له ساڵی رابردوودا 1.7 ملیۆن که‌س به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.