Accessibility links

بریکاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق: هێرشه‌ خوێناویـیه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پـێشـتر ڕوودانی پـێشبینی کرابوو

  • Haider Karim

په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌کانی که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڕوویاندا کوشنده‌ترین بوون له‌وه‌ته‌ی مانگی پـێنجی ساڵی 2010 وه‌ که‌ کۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌کان توانیان هه‌ماهه‌نگییه‌کی وا بکه‌ن و له‌ نزیکه‌ی 15 شاری عێراقی په‌لاماری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێک پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو که‌ له‌ چه‌ند شوێنێکی عێراقدا ده‌ست به‌ کاری تیرۆریستی ده‌که‌ن.‌
لیوا حوسێن عه‌لی که‌مال بریکاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌زگایه‌ی که‌ خۆم لێی به‌رپرسیارم ئاگاداری فه‌رمانده‌یـیه‌ ئاسایشیـیه‌کانیان کردووه‌ که‌ پێشبینی ده‌کرێت 3 ی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌دا 90 هێرشێکی مه‌زن له‌ چه‌ند جێگایه‌ک له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدرێت. گوتی به‌ڵام له‌به‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان و هه‌ندێ هۆی دیکه‌ نه‌تواندرا وه‌ک پێویست هێزه‌ ئاساییشیه‌کان به‌رگری بکه‌ن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا.
XS
SM
MD
LG