Accessibility links

په‌رله‌مه‌نتار ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی ئاسان نییه‌

  • Haider Karim

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

هه‌رچه‌نده‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ نوری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌ر له‌ گۆڕێدایه‌ به‌ڵام ئه‌و تین و گوڕه‌ی نه‌ماوه‌. ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گوایه‌ نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان لیستی عێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا هه‌یه‌ له‌ بواری به‌رنامه‌ی چاکسازییدا.
ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و کاته‌ی که‌وا گه‌رم و گوڕی هه‌بوو بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نوری مالیکی هه‌ر سێ لایه‌نی کوردی و عێراقییه‌ و سه‌دری تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت متمانه‌ی لێ بسه‌ندرێت و ئیمزایان کۆکرده‌وه‌. به‌دووای ئه‌وه‌ی که مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق داواکردنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی نه‌ نارد بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ جۆرێک بێ متمانه‌یی و ساردی به‌خشی به‌و سێ لایه‌نه‌ که‌وا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ وا ئاسان نییه‌.
په‌رله‌مه‌نتار ئوسامه‌ ده‌شڵێت وڵاتانی دراوسێ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خه‌ت بوون بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ لایه‌نه‌کان و فشار خستنه‌ سه‌ریان به‌تایبه‌تی ئێران که‌ فشارێکی زۆری خستبووه‌ سه‌ر سه‌درییه‌کان. به‌هه‌مان شێوه‌ فشارێکی زۆریشی خسته‌ سه‌ر لایه‌نێک له‌ لایه‌نه‌کانی کوردی تاوه‌کو ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بن. ئه‌وه‌ وای کرد که‌وا جۆرێک له‌ نائومێدی ببه‌خشێت به‌و لایه‌نانه‌ و له‌ کۆتاییشدا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مالیکی بکه‌ن. به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌که‌ش جۆرێک له‌ درێژ دابڕی پێوه‌ دیاره‌.
په‌رله‌مه‌نتار ئوسامه‌ هه‌وه‌ها ده‌ڵێت که‌ ده‌چیت بۆ فڕۆکه‌خانه‌ و سواری فڕۆکه‌ ده‌بێت ده‌بینی زۆربه‌ی زۆری لیستی عێراقییه‌ به‌ره‌و عه‌ممان ده‌ڕۆن که‌ ماڵیان له‌وێیه‌ چونکه‌ ناوێرن له‌ به‌غدا دانیشن له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌کردن ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ براده‌رانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ره‌و تاران ده‌ڕۆن به‌ به‌رده‌وامی.
XS
SM
MD
LG