سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت ئۆپـۆزسیۆن له نێو خۆیدا ده‌سـتیکردووه به وتووێژکردن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی تاوه‌کو به‌رپرسیارێتی کاروباری وڵاته‌که بگرێته ئه‌سـتۆ له قۆناغی پاش به‌شـار ئه‌سه‌د.
سه‌یدا له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی و هێزه‌کانی نێو وڵات تاووتوێ ده‌کرێت، چونکه بابه‌تێـکی وه‌ها پـێویستی به یه‌ک هه‌ڵوێسـتی هه‌یه.
گوتیشی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ناڕه‌زایی نیـیه له‌وه‌ی وتووێژه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به سه‌رپه‌رشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌بچن.
له لایه‌کی دیکه‌وه جۆرج سه‌برا وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا گوتویه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ناڕه‌زایی ده‌رنابڕێت ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێـکی نێو ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردنی حکومه‌تی کاتی ده‌سـتنیشـان بکرێت به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌مه‌ن. گوتیشی ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا گرنکه ئه‌و خوێن ڕشتنه‌ی 17 مانگه له نێو وڵاته‌که به‌رده‌وامه ڕابوه‌سـتێت.