Accessibility links

ڕێبوار تاڵه‌بانی: هه‌تا ڕه‌وشی سیاسی عێراق جێـگیر نه‌بێت نائارامی له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

  • Haider Karim

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ چه‌ند شـار و شـارۆچکه‌یه‌کی عێراقی گرته‌وه‌ و زیاتر له‌ ئاکامدا 115 که‌س کوژران و زیاتر له‌ 200 که‌سی دیکه‌ برینداربوون. نزیکه‌ی 9 له‌و ته‌قینه‌وانه‌‌ له‌ پارێزگای که‌رکوک بوون.
ئه‌م هێرشـانه‌ پاش ئه‌وه‌ کران که‌ چه‌ند ڕۆژێـک پـێشـتر گرووپی ناسراو به‌ ده‌وڵه‌تی ئسلامی له‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌وا بۆ ناوچه‌کانی پـێشـوویان له‌ عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و هێرشی کوشـنده‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵه‌بانی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک سـازکردووه‌.
ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت هه‌تاکو ڕه‌وشی سیاسی له‌ عێراق جێگیری نه‌بێت، ئه‌وا توندوتیژی و نائارامی به‌رده‌وام ده‌بن.
XS
SM
MD
LG