Accessibility links

سه‌رۆکی میسر سه‌رۆک وه‌زیری نوێی ده‌سـتنیشـانکرد

  • VOA News

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر هیشام قه‌ندیل وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاویـیه‌کان و ئاودێری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـانکرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسر گوتیان سه‌رۆک مورسی به‌ڕێز قه‌ندیل ڕاسپاردووه‌ حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنێت.
هیشـام قه‌ندیل ته‌مه‌نی 50 سـاڵه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرایه‌ له‌ بواری ئاودێری له‌ هه‌ردوو زانکۆی یوتا و نۆرث کارۆلاینای ئه‌مه‌ریکا و له‌ سـاڵی 1984 وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئاودێری وڵاته‌که‌ی کاری کردووه‌ و چه‌ندین پـۆستی ئیداری له‌ بواره‌که‌یدا گرتووه‌ته‌ ده‌ست.
هیشـام قه‌ندیل شوێنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو که‌مال ئه‌لجه‌نزوری ده‌گرێته‌وه‌ که‌ مانگی ڕابردوو ده‌ستی له‌کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG