چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕی قورس له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که هه‌ڵگیرسـاوه که له‌وێ هێزه‌کانی حکومه‌ت شه‌ڕی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه ده‌که‌ن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده بازرگانیـیه‌ی وڵاته‌که‌دا بگرن.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌ڕی توند له چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی ئه‌و شـاره‌دا ڕوویانداوه، یه‌ک له‌وانه له نزیک ده‌روازه‌ی دێرینی شـاره‌که که یه‌کێـکه له شوێنه ئاسه‌واریـیه جیهانیـیه‌کانی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تۆمارکراوه.
چالاکوانان ده‌شڵێن شه‌وی ڕابردوو یاخیبوون له نێو زیندانی شـاره‌که ڕوویداوه و هێزه‌کانی حکومه‌ت گازی فرمێسـک ڕێژیان له دژیان به‌کارهێناوه و هه‌روه‌ها ته‌قه‌شیان لێـکردوون و له ئاکامدا 15 زیندانیـیان کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیـیه ناوخۆیـیه‌کانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها تۆپـبارانی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق و دێر ئه‌زور و حومسیان کردووه.
له ئه‌مه‌ریکاش، سه‌رۆک براک ئۆباما دوێنێ دووشه‌ممه ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ ڕێبه‌رانی دیکه‌ی جیهان له ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا له دژی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و گوتی به‌شـار ئه‌سه‌د به‌رپـرسیارده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت و سوریا گازی ژه‌هراوی و چه‌کی دیکه‌ی کوشـنده‌ی کیمیاوی به‌کاربهێنێت.