Accessibility links

دیاری موحه‌مه‌د: تا مه‌ولود ئافه‌ند خۆی روونکردنه‌وه‌ نه‌دات ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ هیچ کامیان جێ باوه‌ڕ نیین

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دیاری موحه‌مه‌د

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دیاری موحه‌مه‌د

ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگ و باسی جۆراو جۆر له‌ باره‌ی بێ سه‌رو شوێن بوونی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد بڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌ جۆره‌ سه‌ر لێشواندن و چه‌واشه‌ کردنێکه‌ له‌ چونیه‌تی و ڕاستیه‌تی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ و ڵێڵکردنی کێشه‌که‌.

ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فه‌ره‌تر له‌ 45 ڕۆژ به‌سه‌رنه‌مان و بێ سه‌رو شوێن بوونی مه‌ولود ئافه‌ند تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و به‌ڕێزه‌ نه‌ له‌ ڕێ ته‌لیفۆنه‌وه‌، نه له‌‌ ڕێ ئینترنێته‌وه‌ ‌هیچ خه‌به‌رێکی نه‌داوه‌ته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نزدیکترین که‌س بوون لیه‌وه‌ له‌ ناو گۆڤاره‌که،له‌ لای ئێمه‌ تا ئه‌و ده‌قیقه‌ش هه‌ر به‌وه‌ ده‌ژمێردرێت که‌ کاک مه‌ولود دیار نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ هیچ یه‌کی له‌و خه‌به‌رانه‌ ناڵێن ڕاسته‌. ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی شوێن و بارو دۆخی باش بێت،هه‌ر کاتێکیش مه‌ولود ئافه‌ند بۆ خۆێ روونکردنه‌وه‌ نه‌دات ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچیان له‌ لای ئێمه‌ جێگه‌ی باوه‌ری نیین. ‌
XS
SM
MD
LG