Accessibility links

ئیسرائیل سوریا


Israel's Prime Minister Benjamin Netanyahu attends the weekly cabinet meeting in Jerusalem, June 10, 2012.

Israel's Prime Minister Benjamin Netanyahu attends the weekly cabinet meeting in Jerusalem, June 10, 2012.

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت پێویسته‌ وڵاته‌که‌ی کاری خۆی بکات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ڕژێمی سوریا ڕووخا ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه‌ چه‌که‌ کیمیایی و موشه‌که‌کانی سوریا بکه‌ونه‌ ده‌ست توندڕه‌وانه‌وه‌.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فۆکس نیوس گوتوویه‌تی ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ دیاریکراوی تاووتوێی هه‌وڵی به‌زاندنی سنوری سوریای نه‌کردووه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و چه‌کانه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت " شیانی تر هه‌ن".
به‌ڕیز نه‌ته‌نیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی سوریا بکه‌ونه‌ لای توندڕه‌وان ، مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کیه‌ بۆ ئیسرائیل. وه‌ ده‌شڵێت ئایا ده‌شێت ئه‌وه‌ت به‌ خه‌یاڵدا بێت حیزبوڵا، که‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خاوه‌نی چه‌کی کیمیایی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌وه‌ شتێک نییه‌ وڵاته‌که‌ی پێی قایل بێت، چونکه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌لقاعیده‌ چه‌کی کیمیایی هه‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێکی ئاشتیخوازه‌وه‌ له‌ جیهاندا جێی قایل بوون نییه‌.
XS
SM
MD
LG