Accessibility links

توندوتیژیه‌کان له‌ عێراق (نوێکراوه‌ته‌وه‌)


له‌ ئاکامی دوو ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌ له‌ دوو شارۆچکه‌ی عێراق به‌لانی که‌م 16 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن.
یه‌کێک له ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌کان له‌ ‌ مه‌حمودیه‌ بووه‌ و ده‌که‌س له‌وێ کوژراون و 36 که‌سیش بریندار بوون.
شارۆچکه‌ی مه‌حمودیه‌ نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له‌ باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.
هه‌ر چه‌ند خوله‌کێک پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌حمودیه‌، ئۆتۆمبێلێکی تر له‌ ناوچه‌ی مه‌دائن ده‌ته‌قێته‌وه‌ و 6 که‌س ده‌کوژرێن و به‌لانی که‌م 15 که‌سیش بریندار ده‌بن.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن هێشتاش توندوتیژیه‌کان له‌ عێراق به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێک ناوچه‌شدا ڕه‌وشه‌که‌ ڕووه‌و خراپتر ده‌ڕوات هاوکاتی تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکادا له‌ عێراق.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ش له‌ ده‌مه‌ ده‌می به‌ربانگ کردنه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بوون و زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌ردوو شارۆچکه‌ی مه‌حمودیه‌ و مه‌دائینیش له‌ سوننه‌ ئاینزاکانن.
XS
SM
MD
LG