Accessibility links

عوزێر حافز نه‌زیر : له‌ عێراق ڕێبه‌ران ئاماده‌ی له‌به‌ردانه‌واندن نین بۆ یه‌کتری بۆیه‌ ناگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر

  • Balen Salih

مانگی ڕه‌مه‌زان لای موسڵمانان به‌ مانگێک بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی داده‌نرێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بۆ ڕیبه‌رانی عێراق وانییه‌.
عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت هه‌میشه‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئاشتی له‌ عێراقدا، به‌ڵام ڕێبه‌رانی عێراق بیریان ته‌نها لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌ و له‌ ده‌مێکدا ده‌بوایه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانیان بکردایه‌ به‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایی.
له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حافز نه‌زیر ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ڕێبه‌رانی عێراقی ئاماده‌ نین له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌رکه مێژوویی‌ و نیشتیمانیانه‌ی پێیان سپێردراوه بوه‌ستن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان وه‌لاوه‌ بنێن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیشدا. ‌
XS
SM
MD
LG