هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه کرد شاری قامیشلو له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه کۆنترۆڵ کراوه.
فوئاد عه‌لیکۆ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت پیکدادانێکی بچوک له نێوان په‌یه‌ده و ده‌زگای موخابه‌راتی سوریا ڕوویدا و هه‌ر لایه‌ک یه‌کێکی لێ کوژرا.
به‌ڕێز عه‌لیکۆ ده‌شڵێت کوردی سوریا نیازی نییه ده‌ست بداته چه‌ک دژ به ڕژێمی سوریا، به‌ڵکو خه‌باتی خۆی به ڕێی ئاشتیانه ده‌کات نه‌ک له ڕێی چه‌که‌وه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریاش ئاماده نییه چه‌ک هه‌ڵگرێت و چالاکیه‌کانی خۆی بکاته چالاکی له‌شکری.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شکری ئازادی سوریا بۆ سه‌ر شار و شارۆچکه کوردیه‌کان له سوریادا، فوئاد عه‌لیکۆ ده‌ڵێت له‌شکری ئازادی سوریا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی کوردی سوریا نزیک بنه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ کورددا دووچاری قه‌یران ده‌بنه‌وه و به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌دا.