Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ شـاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق 5 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ شه‌قامی ئه‌لهاتفی شـاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.
ئۆتۆمبیله‌ بۆمبڕێژکراوه‌که‌ له‌ نزیـک چیشـتخانه‌یه‌ک دانربوو که‌ مۆڵه‌تی کردنه‌وه‌ی هه‌یه‌‌ له‌ ده‌می مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌ پاش نزیکه‌ی سـاڵێـک ته‌قینه‌وه‌ له‌و پـیرۆزه‌ی شیعه‌ ئاینزاکان ڕووبدات.
XS
SM
MD
LG