چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به تانک و هه‌لیکۆپـته‌ر له سه‌رهه‌ڵـداوانیان داوه له دیمه‌شقی پایته‌خت، هاوکات سه‌رهه‌ڵـداوانیش ده‌سـتیان به هێرشێـک کردووه له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـاری حه‌له‌ب.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌لیـکۆپـته‌ر و تانکیان به‌کارهێناوه بۆ وه‌ده‌رنانی سه‌رهه‌ڵـداوان له گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رزه و مه‌زه‌ی دیمه‌شق، به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ڕه‌تی کرده‌وه هه‌لیکۆپته‌ر به‌کارهاتبێت و گوتی ڕه‌وشه‌که له پایته‌خت ئاسایـیه و ته‌نها هێزه‌کانی ئاسایش ڕاوه‌دونانی پاشـماوه‌ی تێرۆرسـته‌کان ده‌ده‌ن.
هاوکات فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت گوتی شه‌ڕی ئازادکردنی شـاری حه‌له‌ب ده‌سـتیپـێـکرد. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌ڕ له گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌ڵاحه‌دین و ساخور ڕوویانداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌وا سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ده‌سـتیان گرتووه به سه‌ر خاڵێـکی دیکه‌ی سـنووری له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌یاندا. ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌روازه‌ی باب ئه‌لسه‌لامه که‌وته ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی باب ئه‌لهه‌وا له‌سه‌ر سـنووری تورکیا.