بۆیەکەم جار حکومەتى نێوخۆیى موسڵ چەند گرێبەستێک لەگەڵ ژمارەیەک رێکخراوى نێونەتەوەیى وەکو یونێسکۆ و فاو چەند رێکخراوێکى ئیتالى مۆردهکات بەمەبەستى پهرهپـێدان و دووبارە کاراکردنەوەى کەرتەکانى کشتوکاڵ و سامانى ئاژەڵ و شوێنەوار و زانست و چەند بوارێکى دیکه.
لە میانەى ئیمزاکردنى ئەو گرێبەستانە لەگەڵ نوێنەرانى رێکخراوەکاندا، پارێزگارى موسڵ لە وتەیەکدا ڕایگەیاند ئەو کەرتانە لە موسڵ خەریکبوون لەناو دەچوون، ئەویش بەهۆى گرنگى نەدان پێیان لە لایەن حکومەتى ناوەندەوە لە بەغدا .
وتەبێژى پارێزگاى موسڵیش بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت بەپێى رێکەوتنەکە هەنگاوى یەکەمى رێکخراوى یونێسکۆ ڕاهێنانى فەرمانبەرانى شارى موسڵ دەبێت.