Accessibility links

سـاڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌

  • Yahya Barznji

ئه‌مڕۆ چوار سـاڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ که‌ له‌ که‌رکوک کوژرا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌ کاتێـکدا هێشـتا یادکردنه‌وه‌که‌ی له‌ شـاری سلێمانی له‌ لایه‌ن گۆڤاری لیڤینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یادکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌مسـاڵیش وه‌ک سـاڵانی ڕابردوو له‌ کاتێـکدایه‌ که‌ هه‌تاکو ئێسـتا هیچ لێـکۆڵینه‌وه‌ی پـۆلیسی که‌رکوک ئاشـکرای نه‌کردووه‌ که‌ کێ تێوه‌گلاوه‌ و چ لایه‌نێـک به‌رپـرسه‌ له‌ تیرۆرکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌.
هۆکاری کوشـتنه‌که‌ی وه‌ک خێزانی لیڤین ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ ژماره‌ 69 ی گۆڤاری لیڤیندا بابه‌تێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ به‌ ناونیشـانی" سۆزانیـیه‌کان که‌رکوکیان داگیرکرد" . له‌و ڕاپـۆرته‌دا مامه‌ حه‌مه‌ ئه‌وه‌ی ئاشـکراکردووه‌ که‌ بانه‌ده‌کانی له‌شـفرۆشی له‌ که‌رکوک به‌رپـرسه‌ ئه‌منیـیه‌ کورده‌کانی له‌ پشـته‌وه‌یه‌.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌ ئه‌حمه‌د میره‌ چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌یان له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردیـیه‌کان و ده‌زگا ئه‌منیـیه‌کانیانه‌وه‌ کوژراوه‌ و داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ن.
به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆش که‌ یادی چوارهه‌مین سـاڵی تیرۆرکردنه‌که‌یه‌تی دۆسێـی لێـکۆڵینه‌وه‌ی کوشـتنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ هیچ ئاکامێـکی نه‌بووه‌.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی یه‌حیا به‌رزنجی:
XS
SM
MD
LG