زۆرێک له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق باس له پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن له 70 بڕگه پێکهاتووه.
ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێن جێبه‌جێکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر سێ قۆناغدا و به گونجاندنیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا.
له‌و چاکسازیانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن که له‌م پڕۆژه‌ی چاکسازیه‌دا گرنگی زۆری پێده‌درێت بریتین له ده‌ستنیشان کردنی پۆسته ئاسایشیه‌کان و ڕیفۆرمی سیاسی و یاسای تایبه‌ت به ڕێکخستنی کاروباری لایه‌نه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌هاش یاسای نه‌وت و گاز.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له عێراقدا ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونه‌وه‌ی متمانه له نێوان لایه‌نه‌کاندا.
عێراق به قه‌یرانێکی قوڵی سیاسی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت و ئاستی قه‌یرانه‌که گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕکابه‌ره‌کانی مالیکی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیر بکرێت.
ئێستا باس له لێپێچینه‌وه ده‌کرێت له په‌رله‌ماندا له سه‌ره‌ک وه‌زیر و به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه ئاماژه‌یان به‌وه کردووه هێشتا داوای فه‌رمی نه‌گه‌یشتۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌که.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، ده‌ڵێت له‌مڕۆدا ئاڕاسته‌یه‌ک له عێراقدا کار ده‌کات که ده‌خوازێت هه‌موو شته‌کان له ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی وڵاته‌که وه‌ها ده‌کات گه‌شبینی ئاسان نه‌بێت.