Accessibility links

که‌مال سه‌یدۆ: له‌و باوڕه‌دا نیم کاتی نه‌مانی رژێم نزیک بووبێته‌وه‌

  • Shayan Pasha

له‌ رۆژی چوارشه‌ممه ‌و له‌ ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ یه‌کی خۆكوژی له‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ له‌ دیمه‌شق، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ رژێمی‌ سوریا و ئاسف شەوکەتی زاوای به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون
که‌مال سه‌یدۆ سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی کوشتنی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ باڵایانه‌ی نزیك له‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌ گورزێکی زۆر به‌هێز بوو ‌دژ به‌ ئه‌سه‌د، به‌ڵام مانی ڕژێمه‌که‌ به‌ ته‌رازووی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌ستراوه‌.
گوتیشی ئه‌م ڕووداوه‌ ئاخیری قه‌یرانه‌که‌ نیـیه‌ به‌ڵکو ته‌نها حه‌لی ئه‌منی لای ڕژێمه‌که‌ تێکچوو و پێویسته‌ ڕژێم به‌دوای چاره‌سه‌رێکی تردا بگه‌ڕێت.
XS
SM
MD
LG