به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ به‌یانی پـێنجشه‌ممه هه‌موو داموده‌زگاکانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا له شـارۆچکه‌ی کۆبانی له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه ئاگادارکرابوونه‌وه که‌وا هه‌تا دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت باره‌گاکانیان چۆڵ بکه‌ن و ڕاده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی بکه‌ن.
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا هێزه‌کانی حکومه‌ت نیمچه به‌رگریـیه‌کیان کردووه، به‌ڵام دواتر خۆیان به‌ده‌سـتاوه داوه.
ده‌شڵێن نزیکه‌ی 15 باره‌گای حکومه‌ت ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌وانه باره‌گای حزبی به‌عس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچکه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس. هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـداوان به‌سه‌ر داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی شـارۆچکه‌که‌دا گه‌ڕاون و ئامۆژگاری فه‌رمانبه‌ره‌کانیان کردووه پارێزگاری له شوێنه‌کانیان بکه‌ن و ڕێگه به تاڵانیکردن نه‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه کۆبانی نزیـک سـنووری تورکیایه و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به و ژماره‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی زیاتر له 55 هه‌زار که‌س ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ چالاکوان هه‌ڤاڵ کۆبانی له شـارۆچکه‌ی کۆبانی کردووه.